Kurdistan Press - بە چری هێرشکرایە سەر ئیسرائیل بە چری هێرشکرایە سەر ئیسرائیل | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە چری هێرشکرایە سەر ئیسرائیل

دوای ئەو گورزە گەورەی هەفتەی رابردوو ئیسرائیل لە حوسییەكانی یەمەنی وەشاند و سەرۆك وەزیران و 10 وەزیر و بەرپرسی باڵای حكوومەتەكەیانی لە سەنعا كوشت و ژمارەیەكیشی بریندار كردن، حوسییەكان بەڵێنی تۆڵەكردنەوەیان دا، راپۆرتەكان ئاماژە دەكەن كە دەیان درۆنی بۆمبڕێژكراویان بەرەو ئیسرائیل هاوێشتووە و ئەمشەو دەگەنە ئامانجەكانیان.

وەك رۆژنامەی "مەعاریف"ی ئیسرائیلی باسی كردووە، حوسییەكان دەیان درۆنیان بە ئاراستەی ئیسرائیل هاوێشتووە و ئێستە چاودێری دەكرێن و لە كاتی نزیكبوونەوەیان لە ئیسرائیل هەوڵی تەقاندنەوەیان دەدرێت، بڕیارە درۆنەكان لە دەوروبەری سەعات نۆی ئێوارە بە كاتی ئیسرائیل بگەنە خاكی ئەو وڵاتە. 

ئەو هێرشە درۆنییەی حوسییەكان دوای چەند سەعاتێك دێت لە راگەیاندنی ئەنجامدانی هێرشێكی تر بۆ سەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئیسرائیلی لە باكوری دەریای سوور بە مووشەكێكی بالیستی.

شایەنی باسە پێنجشەمی رابردوو ئیسرائیل هێرشێكی فرەوانی كردە سەر سەنعا و شوێنی كۆبوونەوەیەكی حكوومەتی حوسییەكانی كردە ئامانج و ئەحمەد غالب رەهوی سەرۆكی حكوومەت و 10 وەزیر و بەرپرسی باڵای حكوومەتەكەی كوشت، كە بریتی بوون لە وەزیرانی داد و مافی مرۆڤ و ئابووری و پیشەسازی و وەبەرهێنان و كشتوكاڵ و دەرەوە و كارەبا و وزە و ئاو و رۆشنبیری و گەشتوگوزار و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و راگەیاندن و وەرزش و لاوان و بەرپرسی نووسینگەی سەرۆك وەزیران و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه