Kurdistan Press - کوژراوەکانی کۆریای باکور زۆر زۆرن کوژراوەکانی کۆریای باکور زۆر زۆرن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کوژراوەکانی کۆریای باکور زۆر زۆرن

 

بە گوێرەی ئاماری دەزگای هەواڵگریی کۆریای باشوور، تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار سەربازی کۆریای باکوور کە بۆ هاوکاریکردنی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا نێردراون، کوژراون.

لی سیۆنگ کیۆن، ئەندامی پەرلەمانی کۆریای باشوور، ڕۆژی سێشەممە 2ی ئەیلول 2025، دوای کۆبوونەوەیەکی کورت لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: "لە مانگی نیساندا، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی سیئۆل ڕایگەیاندووە کە ژمارەی کوژراوانی کۆریای باکوور لانیکەم 600 کەس بووە."

گوتیشی: "بەڵام بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنە نوێیەکان، ئێستا ئەم ژمارەیە بە نزیکەی دوو هەزار کەس مەزەندە دەکرێت."

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی دەزگای هەواڵگریی کۆریای باشوور، پیۆنگ یانگ بەنیازە هێزی زیاتر ڕەوانەی ئۆکرانیا بکات.

چەند سەربازی کۆریای باکوور لە ئۆکرانیان؟

لە چەند مانگی ڕابردوودا ناردنی سەربازانی کۆریای باکوور بۆ ڕووسیا بۆ هاوکاریکردنی سوپای ئەو وڵاتە لە شەڕی ئۆکرانیا بووەتە مانشێتی ڕۆژنامەکان.

تا ئێستا ژمارەی وردی سەربازانی کۆریای باکوور کە جێگیر کراون یان زیانی گیانییان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەزگای هەواڵگریی کۆریای باشوور پێشووتر ژمارەی کوژراوانی بە نزیکەی 600 کەس لە کۆی گشتی 15 هەزار سەربازی جێگیرکراو قەبڵاندبوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاوا باسیان لە زیاتر لە شەش هەزار کوژراو و بریندار کردووە.

شیاوی باسە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور لە کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا لە نامەیەکدا بۆ پوتین بەڵێنی دا هاوبەشی ستراتیژی هەمەلایەنەی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕووسیا بەهێزتر بکات.

لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی ڕووسیا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا، پوتینی بە "ئازیزترین هاوڕێی خۆی" ناو برد و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی بە "پەیوەندییەکی ڕاستەقینەی نێوان هاوڕێیان جەنگاوەر" وەسف کرد.

هەروەها، ڕێبەری کۆریای باکوور لەم دواییانەدا لە مەراسیمێکدا کە میوانداری له بنەماڵەی سەربازە کوژراوەکان کرد، ستاییشی "پاڵەوانیەتیانی" کرد و بەڵێنی بەو خێزانانە دا کە "ژیانێکی جوان و شایستە“یان بۆ دابین بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه