ئهمرۆ چوارشهممه 19ی ئهیلول، ڤۆن دێر لاین لە وتارێکدا له پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ گوتی: ئەوەی لە غەزە روودەدات ویژدانی جیهانیی تووشی شۆک کردووە، خەڵک لە کاتی سواڵکردن بۆ خواردن دەکوژرێن، دایکان منداڵی مردوویان هەڵگرتووە، ئەم وێنانە کارەساتبارن.
راشیگهیاند: "لە پێناو منداڵەکاندا، لە پێناو مرۆڤایەتیدا، دەبێت ئەمە بوەستێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "نابێت برسێتی وەک چەکی شەڕ بەکاربهێنرێت و دۆخی کەرتی غەزەی بە "قبووڵنەکراو" وەسفکرد.
ڤۆن دێر لاین، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: پێشنیار دەکەین سزا بەسەر وەزیرە توندڕەوەکانی ئیسرائیلدا بسەپێندرێت، هەروەها پێشنیاری راگرتنی بەشێکی رێککەوتنی هاوبەش سەبارەت بە پرسە بازرگانییەکان دەکەین لهگهڵ ئیسرائیل.
لە 22ی ئاب، نەتەوە یەکگرتووەکان به فهرمی لە هەندێک ناوچەی کەرتی غەزە برسێتی راگەیاند، هاوکات ئیسرائیل حەماسی تۆمەتبار کرد بە بردن و تاڵانکردنی هاوکارییەکان.
ئهوهش هاتووه: ڤۆن دێر لاین دەیەوێت زیاتر بچێتە پێشەوە و پێشنیاری هەڵپەساردنی پێکهاتەی بازرگانی و رێککەوتنی هاوبەش لهنێوان یەکێتیی ئەوروپا و ئیسرائیل بكات، کە رێوشوێنێکە لەمێژە زۆرێک لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا داوای دەکەن، لەنێویاندا ئیسپانیا و بەلجیکا.
جێی سهرهنجه، یەکێتیی ئەوروپا گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئیسرائیلە و سنوورداركردنی بهشێكی رێككهوتنی بازرگانی، كاریگهری لهسهر پهیوهندییه بازرگانییهكانی ئیسرائیل و وڵاتانی یهكێتیی ئهوروپا دهبێت.
وەڵام بدەوه