مەزڵوم عەبدی، پابەندبونی خۆی بەڕێککەوتنی 10ـی ئادار دوپاتكردەوەو ڕایگەیاند، پێویستە ئەو ئاگربەستەی کە لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە، بپارێزرێت و لەبارەی بەتێكەڵكردنی هێزەكانیان دەڵێت،"دانوسان دەكەن".
لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکە ڕایگەیاند،" پابەندبونی خۆیان بۆ ڕێککەوتننامەی 10ـی ئادار دوپات دەکەنەوە، وتی،" پێویستە ئەو ئاگربەستەی لەڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە، بپارێزرێت".
مەزڵوم عەبدی ڕاشیگەیاندوە کە، ئامادەن لە بارەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) بەسوپای دانوستان بکەن و لەگەڵ ئەنجومەنەکان کۆببنەوە.
عەبدی ئاماژە بەوەش دەکات، چارەسەری سیاسی باشترین بژاردەیە بۆ پاراستنی ئارامی سوریا و گەلەکەی، داواش دەکات. مافی پێکهاتەکانی سوریا بپارێزرێت.
وەڵام بدەوه