ئیسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی 19ی ئەیلوولی 2025، هەڕەشەی كوشتنی سەرۆكی گرووپی ئەنساروڵا "حوسییەكان" لە یەمەن، عەبدولمەلیك حوسی كرد و بەڵێنی دا "ئاڵای ئیسرائیل" لە پایتەختی یەمەندا هەڵبكات.
کاتس لە پۆستێكی بە زمانی عیبری لە پلاتفۆرمی "ئێكس" نووسیویەتی: عەبدولمەلیك حوسی، نۆرەی تۆش دێت. دەنێردرێیت بۆ لای حكوومەتی وڵاتەكەت كە لە قووڵایی دۆزەخدا چاوەڕێن.
زیاتر گوتی، ئەو دروشمەی مەرگ بۆ ئیسرائیل، نەفرەت لە جوولەکە کە لەسەر ئاڵای حوسییەکان نووسراوە، ئاڵای شین و سپیی ئیسرائیلی جێی دەگرێتەوە کە لە پایتەختی یەکگرتووی یەمەندا دەشەکێتەوە.
هەروەها گوتیشی، حوسییەكان بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی گورز و باجێكی قورس دەدەن بۆ هەر هەوڵێكیان بۆ هێرشكردنە سەر دەوڵەتی ئیسرائیل.
لە دوای دەستپێكردنی شەڕی غەزەوە، حوسییەكان دەستیان كرد بە هەڵدانی مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەرەو ئیسرائیل، و هێرشكردنە سەر ئەو كەشتییە بازرگانییانەی كە دەڵێن پێوەندییان پێوەی هەیە لە كەناراوەكانی یەمەن و دووپاتیان كردووەتەوە كە ئەمە بۆ پشتیوانیكردنی فەڵەستینییەكانە.
لە بەرانبەردا، ئیسرائیل گورزی كوشندەی لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی حوسییەكان وەشاندووە، كە بەندەرەكان، وێستگەكانی وزە و فڕۆكەخانەی سەنعای كردووەتە ئامانج.
وەڵام بدەوه