ئەمڕۆ پێكدادان لە نێوان گروپە چەكدارەكانی سەر بە سوپای سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە نزیك بەنداوی تشرین ڕویدا و هەسەدە بە توندی وەڵامی داوەتەوە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ گرژییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردو لەو ناوچەیە.
تەلەفزیۆنی "سوريا اليوم" بڵاویكردەوە، پێکدادان لە نێوان سوپای سوریا و هێزەکانی هەسەدە لەسەر میحوەری سەعیدین لە نزیک بەنداوی تشرین لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەسەدە بە هاوەن گوندەکانی سەعیدین و چیای ئەلقیشلە و ئەلنەعیمییەی لەسەر هەمان میحوەر کردوەتە ئامانج. ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری سوریا، کە "هەسەدەی بەهێرشكردنە سەر گوندەکانی گوندەواری حەلەبی لە باکوری وڵات" تۆمەتباركرد.
لە ڕاگەیەندراوەكەی سوریادا هاتووە، هێزەکانی حکومەت دەستنیشانی موشەک هاوێشتنیان کردوە لە یەکێک بنكەكانی "هەسەدە" بەرەو گوندێکی دیکە کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە "بێ ئەوەی هۆکارەکانی پشت ئەم کارە بزانن".
وەڵام بدەوه