مەسعوود پزیشكیان، سەركۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی 9ی 2025 ڕایگەیاندووە: هەرگیز ئێران هەوڵ نادات بۆمبی ئەتۆمی دروست بكات.
پزیشكیان لە كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان گوتی: وڵاتەكەی نایەوێ پەرە بە چەكی ئەتۆمی بدات، ئێران هەوڵی نەداوە و هەوڵیش نادا چەكی ئەتۆمیی هەبێ.
هاوكات وڵاتانی ئەورووپاشی بەوە تۆمەتبار كرد كە بە فشاری ئەمریكا دەیانەوێ سزای ئێران بدەن، لە كاتێكدا ئێران مافی ئەوەی هەیە یۆرانیۆم بپیتێنێ.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا، ئێرانیان بە پابەندنەبوون بە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمیی ساڵی 2015 تۆمەتبار كردووە
ڕەوشی دانوستانەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دۆخێكی خراپدایە و لەگەڵ ئەوەدا كە دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایدەگەیەنن مەبەستیان بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نییە، بەڵام دەڵێن واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی ئاشتییانە ناهێنن.
وەڵام بدەوه