له ناوه‌ڕاستى ته‌لئه‌بیب ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه و بووه هۆى برینداربوونى چه‌ند كه‌سێك، به‌ڵام تا ئێسته هۆكاره‌كه‌ى نه‌زانراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ى ئه‌یلوول، له شه‌قامى لاگواردیا له ته‌لئه‌بیب، ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه. ئاژانسى رۆیته‌رز ده‌ڵێ، ته‌قینه‌وه‌كه بووه‌ته هۆكارى برینداربوونى چه‌ند كه‌سێك، به‌ڵام هێشتا هۆكارى ته‌قینه‌وه‌یه نه‌زانراوه.
كه‌ناڵى جه‌زیره له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له شه‌قامێكى چۆڵ بووه، ده‌نگۆى برینداربوونیش هه‌یه.
به‌رده‌وام ئیسرائیل له‌لایه‌ن حه‌ماس و حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن به درۆن و مووشه‌ك هێرشى ده‌كرێته سه‌ر، به‌ڵام شێوازى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ جیاوازه. ئیسرائیلیش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى نه‌داوه.
وەڵام بدەوه