Kurdistan Press - تۆنی بلێر سەرۆکایەتی غەززە دەکات تۆنی بلێر سەرۆکایەتی غەززە دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تۆنی بلێر سەرۆکایەتی غەززە دەکات

ڕۆژنامەی (فاینانشال تایمز) ، بە پشتبه‌ستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، ئاشکرای کرد کە ناوی تۆنی بلێر، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا، بۆ سەرۆکایەتیکردنی ئەنجوومەنێکی چاودێری بە ناوی (دەسەڵاتی کاتی نێودەوڵەتی بۆ غەززە) هاتۆتە ئاراوە.

بەپێی سەرچاوەکانی ڕۆژنامەکە، بلێر هەوڵ دەدات ڕۆڵێکی دیار لە بەڕێوەبردنی کاروباری غەززە پاش جەنگ بگرێتە ئەستۆ، بەپێی پلانێکی ئاشتی کە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، کاری لەسەر دەکات.

بلێر لە کۆبوونەوەیەکدا بەشداری کرد کە لە کۆتایی مانگی ئاب بە سەرۆکایەتی ترامپ بەڕێوەچوو بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە جەنگی ئیسرائیل لە غەززە و پلانەکانی دوای جەنگ بۆ ناوچەکە.

ڕۆژنامەکە لە مانگی تەممووزدا ئاماژەی بەوەدا کە پەیمانگای تۆنی بلێر بەشداری لە پڕۆژەیەکدا کردووە بۆ دانانی پلانێک بۆ غەززە له‌ پاش جەنگ.

پەیمانگاکە دووپاتی کردەوە کە هیچ کام لە گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوەی غەززە له‌ پاش جەنگ، بیرۆکەی دەرکردنی زۆرەملێی دانیشتوانی ناوچەکەی لەخۆ نەگرتووە.

هاوكات، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە وتووێژێکی باشی لەسەر غەززە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەنجام داوە.

تره‌مپ گوتی: "نزیکین لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەسەر غەززە، و بە ئەگەری زۆرەوە مامەڵەیەکی تایبەت بە بارمتەکان بەم زووانە ڕادەگەیەندرێت."

لە لێدوانێکدا لە نووسینگەی كۆشكى سپی، تره‌مپ بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: "لەگەڵ هەموو سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەمان کردووە کە کەسانی نایابن، و زۆر نزیکین لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەسەر غەززە و تەنانەت ڕەنگە ئاشتیش."

گوتیشی: "دەتوانین بارمتەکان بە زیندوویی و مردوویی بگەڕێنینەوە و ئاشتی بەدەست بێنین لە ڕێگەی وتووێژە تایبەتەکانەوە."

تره‌مپ جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە بە ئیسرائیل نادات کەرتی ڕۆژئاوا، داگیر بكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه