وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا رای گه‌یاند، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مووه‌وه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه.
ئالب ئه‌رسه‌لان به‌یره‌قدار وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باسی له پرسه یاساییه‌كانی دادگای ناوبژیوانی پاریس نه‌كردووه كه له ساڵی 2023 بووه هۆی وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان له‌لایه‌ن توركیا.
جێی باسه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نرابوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت به رێككه‌وتنه‌كی سێقۆڵی گه‌یشتن.
بڕیاره له ده‌ستپێك 190 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بگاته به‌نده‌ری جه‌یهان و 50 هه‌زار به‌رمیلیش به‌مه‌به‌ستی پێداویستیی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێنرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری نه‌وتی عێراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی دا، له داهاتوودا قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رز ده‌كرێته‌وه.
پێشتر هه‌رێمی كوردستان به نه‌وتی كه‌ركووكه‌وه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ده‌كرد، به‌ڵام دوو ساڵ و نیو بوو وه‌ستێنرابوو كه زیانی ده‌یان ملیار دۆلاری به عێراق گه‌یاند.
ل
وەڵام بدەوه