تورکیا بە بریارێک پشتی ئێرانی شکاند و شۆک کرد. حکومەتی تورکیا دارایی ژمارەیەکى زۆر لهکەسایەتی و 14 دامەزراوەی پەیوەندیدار بەبەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی بلۆک کرد.
بەپێی فەرمانێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، کە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە راگەیاندرا، سەرجەم ئەوکەسایەتی و دامەزراوانەی دەستیان لەبەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا هەیە، لەوانەش کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەریایی و ناوەندەکانی توێژینەوە و دامەزراوەکانی وزە، گەمارۆیان دەخرێتەسەر و داراییەکانیان بلۆک دەکرێت.
ئەردۆغان لەژێر رۆشنایی جێبەجێکردنی میکانیزمی سناپ باک و لەدرێژەی جێبەجێکردنی گەمارۆکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لەسەر ئێران، ئەو فەرمانەی واژۆکردوە.
(ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، بانکی سپە، بانکی سپە ئینتهرناشناڵ، ناوەندی توێژینەوەی سوتەمەنی ئەتۆمی ئیسفەهان، ناوەندی تەکنەلۆژیای ئەتۆمیی ئیسفەهان، ناوەندی توێژینەوەی ئەتۆمی کەرەج، ناوەندی توێژینەوەی ئەتۆمیی کشتوکاڵ و پزیشکی ئێران، ناوەندی کەشتیڤانی ئێران-هیند، کۆمپانیای انرژی نوین، کۆمپانیای پارس تراش، کۆمپانیای جابر بن حیان، کۆمپانیای پیشەسازی وزەی پیشگامو کۆمپانیای هێڵی کەشتیوانی باشوری ئێران) بەشێک لەو دامەزراوانەن کە کەوتونەتە لیستی رەشی تورکیاوە.


وەڵام بدەوه