Kurdistan Press - ئیسرائیل هاواری خۆی گەیاندە ڕووسیا ئیسرائیل هاواری خۆی گەیاندە ڕووسیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل هاواری خۆی گەیاندە ڕووسیا

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: ئیسرائیل داوای لێکردووە پەیامێک بە حکومەتی ئێران بگەیەنێت کە ئیسرائیل نایەوێت ململانێ لەگەڵ ئێران پەرەبسێنێت. 

بە گوێرەی ئاژانسی تاس لە ڕووسیا، پوتین لەکاتێکدا لە تاجیکستاندایە، وتی: “ئێمە هێشتا لە پەیوەندیداین لەگەڵ ئیسرائیل و پەیاممان لە سەرکردایەتی ئیسرائیلەوە پێدەگات لەگەڵ داواکارییەک بۆ ئەوەی بە دۆستە ئێرانییەکانمان بگەیەنین کە ئیسرائیل بەدوای ڕێککەوتن و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیدایە و ئارەزووی هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نییە”. 

بە پێی ڕاپۆرتی کرێملین، پوتین ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قسەی کردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه