دواى ئهوهى بزووتنەوەی (حەماس) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لەسەر بنەمای ئەو گفتوگۆیانەی لە شاری (شەرم ئەلشێخ) لە میسر بەڕێوەچوون، ڕاوێژكارێكی ڕێبهرى باڵاى ئێران هۆشدارى دهدات له دووباره ههڵگیرسانى جهنگ لهنێوان ئێران و ئیسرائیل.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران عەلی خامینەیی، لەسەر ئاگربەستەکەی غەززە گوتی: "دەستپێکردنی ئاگربەست لە غەززە، ڕهنگه ببێتە کۆتاییهاتنی ئاگربەست لە شوێنێکی تر"، وهك ئاماژهیهك بۆ دهستپێكردنهوهى جهنگ له نێوان ئێران و ئیسرائیل.
ویلایەتی لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی "X" لەژێر هاشتاگی عێراق_یەمەن_لوبنان، ئهو پۆستهى بڵاو كردووهتهوه.
بزووتنەوەی (حەماس) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لهگهڵ ئیسرائیل گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لەسەر بنەمای ئەو گفتوگۆیانەی لە میسر بەڕێوەچوون.
هەروەها، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ڕایگەیاند، ئاگربەست لە غەززە دوای پەسەندکردنی لەلایەن حکوومەتی ئیسرائیلەوە،دەستپێدەکات.
ناتانیاهو گوتی: "ئۆپەراسیۆنی هێرشەکانی غەززەمان ڕاگرت."
وەڵام بدەوه