گەر دەتەوێت بزانی دەمیرتاش بۆ ئازاد نەکرا ئەم وتارە کورتە بخوێنەوە
كارزان گلی
بڕیاربوو سەلاحەدین دەمیرتاش، لە ٨ی ئەم مانگە ئازاد بكرێت، بەڵام لەدوا ساتەكاندا وەزارەتی دادی توركیا، تانەی لە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپادا و ئازادبوونی دەمیرتاش وەكوو خۆی مایەوە و نەچووە بواری جێبەجێ كردنەوە.
ئەم سێ خاڵە گرنگ و پێویستە بیزانن لەبارەی ئازادنەبوونی دەمیرتاش و ئایە ئومێد ماوە بۆ ئەوەی ئازاد بكرێت؟
لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاریدا دەمیرتاش ئازاد بكرێت، بەڵام بڕیارەكە كۆتایی نەبوو، سێ مانگی خستبووە بەردەم توركیا، ئەگەر تانەی لێنەدات ئەوكات ئازاد دەبێت ئازاد بكرێت بەم جۆرە:
یەكەم: دەبێت لە ماوەی سێ مانگدا دەمیرتاش ئازاد بكرێت، بەو مەرجەی توركیا لەو ماوەیەدا تانە لە بڕیارەكە نەدات. بەداخەوە توركیا لەدواساتەكانی پڕبوونەوەی وادەی ئەو سێ مانگە تانەی لێدا و داوای كرد ژووری گەورەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بەدۆسیەكەدا بچێتەوە.
دووەم: تانەكەی توركیا دەچێتە ژووری گەورەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، كە لە پێنج دادوەر پێكهاتووە، ئەگەر ئەوان تانەكەی توركیا رەتبكەنەوە و بڵێن تانەكە نابەجێیە و قبوڵكراو نییە، ئەوكات دەمیرتاش ئازاد دەبێت و توركیا هیچی پێناكرێت.
سێیەم: ئەگەر ئەو پێنج دادوەرە تانەكە قبوڵ بكەن، ئەوكات ناتوانن بڕیار بدەن، دەیدەن بە (پانێڵی دادوەران) لە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، كە لە ١٧ دادوەر پێكهاتووە. ئەو دادوەرانە لێكۆڵنەوە لە دۆسیەكە دەكەن و بریاری كۆتایی لەبارەوە دەدەن و ئەوان هەرچی بڵێن، دەبێت توركیا پابەند بێت پێوەی.
ئەگەر هەیە لە ماوەی دوو مانگدا ژووری گەورەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا كۆ ببێتەوە، بڕیار بدات، ئایە تانەكەی توركیا رەتبكاتەوە یان بیدات بە (پانێڵی دادوەران).
وەڵام بدەوه