Kurdistan Press - مەزڵووم عەبدی قسەی کۆتایی کرد مەزڵووم عەبدی قسەی کۆتایی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەزڵووم عەبدی قسەی کۆتایی کرد

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)،  ڕایگەیاند، هێزەکانیان دەبنە بەشێک لە سوپای سووریا.

لە میانی ئاهەنگی 10مین ساڵیادی دامەزراندنی هەسەدە، مەزڵووم عەبدی گوتی: "لیژنە سەربازییەکەمان بەم نزیکانە سەردانی دیمەشق دەکات و پرسی یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ سوپای سووریا تاوتوێ دەکەین."

 جەختیشی کردەوە: "لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا، بەردەوام دەبین لە شەڕی دژی داعش لە سەرانسەری سووریادا."

مەرهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا، دوای دیدارێکی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی لە دیمەشق، ئاگربەستی دەستبەجێی لە سەرجەم هێڵەکانی بەرەی جەنگ لەگەڵ هەسەدە لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاند.

پێشتر و لە دوای ڕێککەوتنی 10ـی ئادار، دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر لیژنەی هاوبەشیان بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە پێکهێنابوو، کە گرنگترینیان "یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان" و "داننان بە مافەکانی کورد لە دەستووردا" بوو.

پێشتر دانوستانەکان ڕووبەڕووی چەند ئاستەنگێک ببوونەوە، لەوانە' ئیدارەی خۆسەر پێداگیریی لەسەر پاراستنی تایبەتمەندییەکانی خۆی دەکرد، دیمەشق پێداگریی لەسەر سیستمی دەوڵەتی ناوەندیی دەکرد، لە کاتێکدا ئیدارەی خۆسەر داوای لامەرکەزییەتی دەکرد.

ئەم پێشهاتە نوێیە وەک هەنگاوێکی گرنگ بەرەو چارەسەری سیاسی و یەکخستنی هێزەکان لە سووریا چاوی لێدەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه