Kurdistan Press - داوای ڕادەستکردنی بەشار ئەسەد دەکرێت داوای ڕادەستکردنی بەشار ئەسەد دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داوای ڕادەستکردنی بەشار ئەسەد دەکرێت

بڕیارە سبەی چوارشەم ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا سەردانی رووسیا بكات و چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە مۆسكۆ بكەوێت، لەوانە ڤلادیمێر پوتین هاوتا رووسییەكەی، هەر لەو سەردانە باسی چەند پرسێكی گرنگ پێوەست بە دۆخی سووریا و رۆڵی رووسیا لە سووریا دەكەن.

تا ئێستە دوو بنكەی ئاسمانی و دەریایی رووسیا لە هەریەكە لە تەرتووس و حمەیمیم لە سووریا ماون، بەر لە ماوەیەك شاندێكی باڵای سووریا سەردانی مۆسكۆی كرد و چاوی بە بەرپرسانی باڵای رووسیا كەوت، رووسیا كاریگەری لەسەر ناوچە كەناراوییەكانی سووریا هەیە كە زۆرینەی عەلەوینشینن، هاوكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەسەدە سووریا پێویستی بە گوشاری رووسیایە.

لەو كاتەی بەم دواییە ئەحمەد شەرع رای گەیاندبوو كە وڵاتەكەی رێگە یاساییەكان بۆ لێپرسینەوەكردن لە بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا دەگرێتە بەر، بەپێی سەرچاوەكان چارەنووسی ئەسەد و رادەستكردنەوەی یەكێك دەبێت لە دۆسیەكانی سەردانەكەی سبەی شەرع بۆ مۆسكۆ، سووریا دەیەوێ ئەسەد بگەڕێنێتەوە و لەسەر تاوانەكانی لێپرسینەوەی لەگەڵ بكات و بەیەكجاری كۆتایی بە رژێمەكەی بێت. 

ئەمە و چارەنووسی بنكە سەربازی و دەریاییەكانی رووسیا لە سووریا خاڵێكی تری سەردانەكەی شەرع دەبێت بۆ مۆسكۆ، جیا لە بینی رۆڵ لە ئارامكردنەوەی وڵاتەكە، بەتایبەتی بەهۆی كاریگەریی لەسەر عەلەوییەكان و گوشارخستنە سەر هەسەدە.  

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه