Kurdistan Press - ئیسرائیل هاتە دەنگ ئیسرائیل هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل هاتە دەنگ

بنیامین نەتەنیاهۆ ڕایگەیاند هێزەکانیان لەو ناوچانەی باشووری سوریا و دەوروبەری چیای شێخ کە کۆنترۆڵیان کردوون، دەمێننەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی تشرینی یەکەم، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند: هێزەکانیان لەو ناوچانەی باشووری سوریا و دەوروبەری چیای شێخ کە کۆنترۆڵیان کردوون، دەمێننەوە.

بنیامین ناتەنیاهۆ ڕاشیگەیاند: ئامانجەکە گەیشتنە بە "ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕژێمی سوریا سەبارەت بە پاککردنەوەی باشووری ڕۆژئاوای سوریا لە چەک و پاراستنی درووزەکان".

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتیشی: حکوومەتەکەی ڕێگە بە هیچ هێرشێک بۆ سەر دروزەکان نادات و کار بۆ چەکداماڵینی باشووری سوریا دەکات. ئاماژەی بەوەش دا بوونی ئیسرائیل لەوێ بۆ ڕێگریکردن لە هەڕەشە ئەمنییەکانە.

ئیسرائیل لە 8ـی کانوونی یەکەمدا وازی لە ئاگربەستی ساڵی 1974 هێنا. ئەو ڕۆژەی کە هێرشی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کۆتایی بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا، سوپای ئیسرائیل چەندین بنکەی سەربازیی سوریایان کردە ئامانج و هێزەکانیان بە قووڵایی 20 کیلۆمەتر ناردە ناو خاکی سووریاوە.

ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەسەڵاتی کاتیی سوریا، لە وتارەکەیدا لە بەردەم کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی لە ئیسرائیل گرت و ڕایگەیاند: لەدوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە مانگی کانوونی یەکەمەوە وازی لە هەڕەشەکردن لە وڵاتەکەی نەهێناوە.

ئەحمەد شەرع دووپاتیشی کردەوە کە سیاسەتەکانی ئیسرائیل "دژی پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتین بۆ سوریا و گەلەکەی"، ئەمەش ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە و دەتوانێت بیکاتە ناوچەیەکی پڕ لە ململانێ کە هیچ کەسێک نازانێت چۆن کۆتایی دێت.

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریاش، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، سوریا دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل "کە نیگەرانییەکانی دیمەشق لەبەرچاو بگرێت، بەبێ دەستبەرداربوون لە یەک بست لە خاکەکەی".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه