سه‌ركۆمارى ئێران له سه‌ردانێكیدا بۆ شارى ورمێ، ڕایگه‌یاند، هه‌رچه‌ند ئێران خاوه‌نى نه‌وت و غازه، به‌ڵام گه‌لى ئێران برسییه، له‌كاتێكدا وڵاتانى وه‌كو توركیا و یابان و كۆریا نه نه‌وتیان هه‌یه نه غاز كه‌چى دۆخیان زۆر باشتره.
مەسعود پزیشکیان، سەرکۆماری ئێران، لە سەردانەکەیدا بۆ ورمێ، گوتی: "تورکیا نە نەوتی هەیە نە غاز، هەروەها یابان و کۆریاش؛ نەوت دەکڕن، بەڵام دۆخیان لە ئێمە باشترە، و ژیانیان زۆر باشە."
پزیشکیان ڕەخنەی گرت و گوتی: "ئێمە نەوت و غازمان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا برسیمانە."
سەرکۆماری ئێران پرسیاری کرد: "ئەمریکا هەڕەشە دەکات کە ڕێگە نادات نەوت بفرۆشین، ئایا دەبێت ئێمە برسی بمێنینەوە؟ ئەو وڵاتانە چی ده‌كه‌ن كه نەوت دەکڕن و دۆخیان لە ئێمە باشترە؟".
له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو به‌هۆى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمیه‌كه‌ى، ئه‌مه‌ریكا چه‌ندانجار سزاى ئێرانى داوه و ئێستاش به به‌رده‌وامى سزاى ئێران ده‌درێت. به‌ڕاى چاودێران و ئابووریناسان به‌هۆى ئه‌و سزایانه‌وه، دۆخى ئابوورى و دارایی ئێران تادێت خراپتر ده‌بێت.
وەڵام بدەوه