سوپاى ئیسرائیل راى گه‌یاند، له باشوورى لبنان به درۆنێك عه‌باس حه‌سه‌ن كه‌ركى كوشتووه كه به‌رپرسى یه‌كه‌ى لۆجیستى حزبوڵا بووه و سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌ى رێكخستنه‌وه‌ى حزبوڵاى كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى تشرینى یه‌كه‌م سوپاى ئیسرائیل راى گه‌یاند، به درۆنێك له شارۆكه‌ى توول له باشوورى لبنان عه‌باس حه‌سه‌ن كه‌ركى كوشتووه، كه به‌رپرسى یه‌كه‌ى لۆجیستى بووه و هه‌روه‌ها له ساڵانى رابردوودا چه‌ندان به‌رپرسیارێتى له‌ناو ئه‌و میلیشیایه هه‌بووه.
ئه‌فیخاى ئه‌درعى گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل له په‌یامێكدا كه له ئێكس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئاشكراى كردووه "عه‌باس له ماوه‌ى رابردوودا كارى كردووه بۆ بنیادنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ى تواناكانى حزبوڵا كه له ماوه‌ى سالێكدا ئه‌و میلیشیایه له ده‌ستى داوه".
ئه‌درعى باس له‌وه‌یش ده‌كات عه‌باس كه‌ركى ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ى پێشێلكردووه كه له نێوان ئیسرائیل و لبنان هه‌بووه.


وەڵام بدەوه