Kurdistan Press - ئیسرائیل ئەم وڵاتە بۆردومان دەکەین ئیسرائیل ئەم وڵاتە بۆردومان دەکەین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل ئەم وڵاتە بۆردومان دەکەین

بەرپرسانی ئیسرائیل هەڕەشەیان كرد كە ئەگەر حكوومەتی لبنان بە تەواوی پابەندی بڕیارەكان نەبێت، ئامادەن هەموو لبنان بۆردوومان بكەن و هێرشەكانی ئەمڕۆیان تەنیا وەك "سەرەتایەك" ناو برد.

بەپێی میدیاكانی ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە چاودێریی چالاكییەكانی حزبوڵای كردووە، لەوانە دروستكردنەوەی ژێرخانی سەربازی و كۆكردنەوەی چەكدار و دووپاتی كردووەتەوە كە ئامانجی هێرشەكان چەك كردنی حزبوڵایە. ئیسرائیل هۆشداریی داوە "ئەگەر سوپای لبنان حزبوڵا چەك نەكات، ئیسرائیل خۆی ئەو كارە دەكات."

لە بەرانبەردا، جۆزێف عەون  سەركۆماری لبنان، هێرشەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر باشووری وڵاتەكەی بە تاوانێكی تەواو وەسف كرد و ڕای گەیاند، هەر كاتێك لبنان كراوەیی خۆی بۆ گفتوگۆ پیشان داوە، ئیسرائیل دەستی بە دوژمنكاری كردووە، پەیامێكی توندیشی ئاراستەی تەلئەبیب كرد و گوتی، نامەكەتان گەیشت.

سوپای لبنانیش لە بەیاننامەیەكدا هێرشەكانی بە هەوڵێك بۆ "تێكدانی سەقامگیریی لبنان و بەردەوامیدان بە جەنگ" ناو برد.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه