Kurdistan Press - شەڕ دەستی پێکرد شەڕ دەستی پێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەڕ دەستی پێکرد

بەرپرسێكی سوریا كە ئاشكرایكردوە، پاسەوانی نیشتمانی سەر بەحیکمەت ھجری، كەسایەتی ئایینی دەروزەكان، ئێوارەی دوێنێ ھێرشیانکردە سەر بنکەکانی ئاسایشی گشتی لەدەوروبەری گوندەکانی ڕیمە حازم، مەجدەل، و وەلغا، و تەلی حەدید لەڕۆژئاوای شاری سویدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەک لەکارمەندانی ئاسایشی گشتی لەكاتی ڕوبەڕوبونەوەیان لەگەڵ پاسەوانی نیشتیمانی برینداربون، هەروەها کوژراو و بریندار لەڕیزەکانی ھێرشبەراندا ھەبوەو ئۆتۆمبێلێکیان لەناوبراوە. 

جەختیشیكردوە كە دەیانەوێت ئاسایش بۆ ناوچەكە بگەڕێننەوەو كارئاسانی بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانەکەی بكەن، بەڵام ھێرشە دوبارەکان ڕێگرن. 

لایخۆیەوە سەرچاوەیەكی ناوخۆی لەسوەیدا بەئاژانسە ئەڵمانیەكەی ڕاگەیاندوە، ئۆتۆمبێلێک کە ھێزەکانی لایەنگری شێخ ھجری ھەڵگرتبو، هێرشێكی موشەکی كراوەتەسەرو كوژراو برینداری لێكەوتوەتەوە. ئەوەش گرژییەكانی زیاتر كردوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه