له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌ى ئاشته‌وایى و برایه‌تى و دیموكراسى په‌رله‌مانى توركیا به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیار درا بۆ دیدارى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان لیژنه‌كه سه‌ردانى گرتووخانه‌ى ئیمرالى بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى تشرینى دووه‌م له په‌رله‌مانى توركیا كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى پاڵپشتى نیشتیمانى و برایه‌تى و دیموكراسى ئه‌نجام درا. له كۆبوونه‌وه‌كه پێشنیارى سه‌ردانكردنى ئۆجه‌لان خرایه ده‌نگدانه‌وه، له كۆى 51 ئه‌ندام، 32 ده‌نگ له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه بوو، كه ئه‌وانیش ئه‌ندامه‌كانى ئاكپارتى و ده‌مپارتى و مه‌هه‌په بوون.
له‌به‌رانبه‌ریشدا پارتى گه‌لى كۆمارى "جه‌هه‌په" ده‌نگى نه‌دا و پارتى چه‌پى دیموكرایش له دژى سه‌ردانه‌كه بوون.
بۆیه له نزیكترین كاتدا ئه‌و لیژنه‌یه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆزى كورد و پرۆسه‌ى ئاشتى دانراوه له توركیا، سه‌ردانى ئیمرالى ده‌كه‌ن و چاویان به عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌كه‌وێت.


وەڵام بدەوه