ئه‌مه‌ریكا له هێرشێكی ئاسمانی و له رێگه‌ی به‌كارهێنانی درۆن له ناوچه‌ی حه‌سوون له رۆژهه‌ڵاتی مه‌ئریبی یه‌مه‌ن، دوو كه‌سی كوشت كه یه‌كێكیان فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای قاعیده بووه.
ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كوژراون له‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێك بوون و دوای هێرشی درۆنه‌كه، ماتۆڕه‌كه و دوو كه‌سه‌كه به ته‌واوی سووتاون.
محه‌مه‌د بن فه‌یسه‌ڵ رۆژنامه‌نووس و توێژه‌ری بواری قاعیده له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ئێكس، ناسنامه‌ی دوو كه‌سه كوژراوه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه.
به‌گوته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه و به‌هۆی رووداوه‌كه، مونیر به‌جلی ئه‌لئه‌هل كه‌سی یه‌كه‌می سه‌ربازیی قاعیده له یه‌مه‌ن كوژراوه كه به ئه‌بوهه‌یجا ئه‌لحه‌دیدی ناسراوه.
ئه‌و روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌لئه‌هل له ناسراوترین و لێهاتووترین فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی قاعیده بووه له یه‌مه‌ن و پێشتریش له به‌رپرسیارێتیی فه‌رمانده‌یی پارێزگاكانی به‌یزا، ئیب، شه‌بو و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری له ئه‌ستۆ بووه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی قاعیده له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له یه‌مه‌ن، له كۆمه‌ڵێك كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا به‌شدار بووه


وەڵام بدەوه