ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە، لە ناوچەی ماهشەهر لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە دەستیان بە تاقیکردنەوەی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی کردووە، تاقیکردنەوەکانیش لە ڕۆژی شەممەوە دەستیانپێکردووە و بڕیارە تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام بن.
ئەم جووڵە سەربازییە دوای "جەنگی ١٢ ڕۆژە"ی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو دێت کە تێیدا ئیسرائیل و ئەمریكا زیانیان بە ژێرخانی سەربازیی ئێران گەیاند، بۆیە چاودێران پێیان وایە ئەم تاقیکردنەوە نوێیانە هەوڵێکن بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە ئەمنییانەی لەو جەنگەدا دەرکەوتن و نیشاندانی ئامادەیی هێزەکانیانە بۆ هەر ئەگەرێک


وەڵام بدەوه