هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دەوحەی قەتەرەوە ڕایگەیاند: هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە تا ئێستا نایانەوێت شەڕ لەگەڵ تورکیا ڕابگرن و ئەوان پێداگرن لەسەر شەڕکردن لەگەڵ تورکیادا.
وتیشی تورکیا سورە لەسەر ئەوەی کە مەترسییەکانی سەر سنورەکانی نەهێڵێت و ئاساییشی خۆی بپارێزێت، هەروەها دەبێت هەرچی ئەندامی ناسوریایی واتە ئەوانەی خەڵکی سوریا نین لەنێو هەسەدەدا نەمێنن جەختیش لە تەواوی ئەو داواکاریی و خواستانەی دەکاتەوە کە لە هەسەدەی چاوەڕێ دەکات.
لەبارەی عەبدوڵڵا ئۆجالان و هەسەدە و سوریا وتی، دەبێت عەبدوڵڵا ئۆجالان و کارێک بکات و وەها ڕۆڵێک بگێڕێت کە هەسەدە بگاتە ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا...
186 جار خوێندراوەتەوە


وەڵام بدەوه