فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان له نزیك شارى ئیزمیتى باكورى رۆژئاواى توركیا كه‌وته خواره‌وه، وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركيا ده‌ڵێ، "دروستكراوى رووسیایه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانوونى یه‌كه‌م میدیاكانى توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له ناوچه‌یه‌كى ده‌شتایى به دوورى 30 كیلۆمه‌تر له ده‌ریاى ره‌ش و نزیك له شارى ئیزمیت فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌م رووداوه چه‌ند رۆژێك دواى ئه‌وه دێت توركیا راى گه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كى تر‌ى خستووه‌ته خواره‌وه كه ئاسمانى توركیاى به‌زاندووه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا راگهینراوێكى كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "فڕۆكه‌كه دروستكراوى رووسیایه و له جۆرى ئورالان-10 یه، به‌گوێره‌ى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ سیخورى و چاودێرى به‌كارده‌هێنرێت".
وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا باسى له‌وه كردووه له كه‌وتنه خواره‌وه فڕۆكه‌كه زیانى به‌ركه‌وتووه و لێكۆڵینه‌وه‌یش به‌رده‌وامه.


وەڵام بدەوه