ئاکسیۆس: تەلئەبیب، واشنتنی ئاگادار کردووەتەوە كە تاران سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل
پێگەی هەواڵی ئەمریکی "ئاکسیۆس" لەسەر بنەمای سێ سەرچاوەی ئیسرائیلی و ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، تاران سەرقاڵی ئامادەکاری سەربازییە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
پێگە ئەمریکیەکە باسی لەوەش کردووە، لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا، سەرکردەکانی ئیسرائیل دۆناڵد ترامپیان لەسەر ئەو مانۆڕە مووشەکییانە ئاگادار کردووەتەوە کە سو*پای پا*سداران ئەنجامی دەدات و ئامانج لێی ئامادەکاری سەربازییە بۆ سەر ئیسرائیل.
سەرچاوەکانی ئاکسیۆس ئاشکرایان کردووە، شەش هەفتە لەمەوبەر هۆشدارییەکی هاوشێوە دراوە دوای بینینی چالاکی سەربازی ئێران، بەڵام هیچ هێرشێک ئەنجام نەدراوە.
بەپێی سەرچاوەکانی "ئاکسیۆس"، گەورەترین مەترسی بۆ دووبارە هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران، دەکرێ لە هەڵەلێکدانەوەی هەر لایەنێکیانەوە سەرچاوە بگرێت، کاتێک لایەنێکیان وا لێکی دەداتەوە کە لایەنی دیکە ئامادەیە بۆ هێرشکردن و هەوڵ دەدات پێشی لێ بگرێت.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل نیشانە سەرەتاییەکانی بینیوە لەسەر بنیاتنانەوەی توانا موو*شەکییەکانی ئێران.


وەڵام بدەوه