لە ئێوارەی ئەمڕۆوە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئاسایشی نێوخۆ لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە. نەتەوە یەکگرتووەکان داوای بێدەنگکردنی چەک و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ دەکات. ستیفان دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "بەڵێ، ئێمە ئەو راپۆرتە زۆر نیگەرانکەرانەمان بینیوە سەبارەت بە زیادبوونی پێکدادانەکان لە نێوان حکومەتی سووریا، هێزە ئەمنییەکان و هەسەدە."
دوژاریک ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرەتای ئەمساڵدا ئاماژەی ئەرێنییان لە گفتوگۆکانی نێوان حکومەت و هەسەدە بینیبوو، بۆیە داوا دەکات هەمووان بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.
گوتەبێژەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "پێویستە گفتوگۆکان لەسەر ئەوە بن کە چۆن هەموو گرووپە چەکدارە جیاوازەکانی سووریا لەناو چوارچێوەیەکی نیشتمانیدا جێگیر بکرێن، ئەوەش لە رێگەی پرۆسەیەکەوە کە سوورییەکان خۆیان سەرپەرشتیی بکەن."
ستیفان دوژاریک دۆخی مەیدانیی نێوان پێکهاتەکان بە "ناسک" وەسف دەکات و دەڵێت: "گرنگە دەنگی چەکەکان بێدەنگ بکرێن و گفتوگۆکان لەپێناو بەرژەوەندیی هەموو سوورییەکان بەردەوام بن، بێ گوێدانە ئایین یان نەتەوەیان."


وەڵام بدەوه