سەرچاوەیەک لە حکومەتی سوریا دەڵێت بە ڕێبەرایەتی ئەسعەد شەیبانی لەگەڵ ئیسرائیل دانوستان دەکەن و مەرجیشیان پاراستنی سەروەری سوریایە و دەبێت ئیسرائیل بکشێتەوە.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی سوریا بە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا سەرۆکایەتی شاندی دانوستانکاری سوریا دەکات بۆ گوفتوگۆکردن لەگەڵ ئیسرائیلدا، کە لەسەر داواکاریی ئەمەریکایە و لە پاریس بەڕێوەدەچێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوریاش لەنێو شاندی دانوستانکاردایە.
سەرچاوەکەی حکومەتی سوریا ئەوەشی وت، کە پاراستنی سەروەریی سوریا لەپێشینەی کارەکانی دیمەشقدایە و دەبێت ئیسرائیل بە تەواوەتی خاکی سوریا چۆڵ بکات و بگەڕێتەوە بۆ شوێنەکانی پێش 8ی کانونی یەکەم-12ی 2024 واتا کاتی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.


وەڵام بدەوه