بەرپرسێکی ئێرانی ددان بەوەدا دەنێت کە ترسێکی گەورە لە تاران دروست بووە بەوەی دوای سیناریۆکەی ڤەنزوێلا، وڵاتەکەیان ببێتە قوربانیی داهاتووی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ.
ئەمڕۆ دووشەم پێنجی کانوونی دووەمی 2026، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئێرانییەوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بڵاوی کردەوە، ترسەکان لە تاران زیادیان کردووە لەوەی ترەمپ یان ئیسرائیل، هاوشێوەی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، ڕێکاری سەربازی دژی ئێران بگرنە بەر.
بەرپرسەکە ئاشکرای کردووە، هەندێک لە بەرپرسانی ئێران نیگەرانن لەوەی ئێران ببێتە "قوربانیی داهاتوو" بۆ سیاسەتی دەرەوەی ترەمپ، بەتایبەت دوای جووڵە سەربازییەکەی ئەمەریکا لە ڤەنزوێلا و گرتنی سەرۆکی ئەو وڵاتە.
ئەم ترسەی تاران هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکانی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کە کەمێک لەمەوبەر ڕای گەیاند "گرنگترین بڕیاری حكوومەتی ئیسرائیل بریتییە لە لێدانی ئێران بۆ دوورخستنەوەی هەر هەڕەشەیەکی ئەتۆمی".


وەڵام بدەوه