ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب، ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی دەربارەی تێکشکاندنی چەند هێرشێکی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بڵاوکردەوە
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، گروپە چەکدارەکانی (عەمشات، حەمزات و نورەدین زەنکی) کە لەلایەن دیمەشقەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە میحوەری وادی زەیتون ەوە هیڕشیان هێنا بە مەبەستی گەیشتن بۆ ناو گەڕەکی شێخ مەقسوود و لە هێرشەکاندا تانک و چەکی قورسیان بەکار دەهێنا بەڵام لە لایەن هێزەکانمانەوە تێکشكێندران و هەوڵەکانیان پوچەلکرایەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایش ئاماژەی بەوە کردووە: هێزەکانمان توانیویانە بە توندی بەرپەرچی هەردو هەوڵەکە بدەنەوە و پاش شەڕێکی قورس، هێرشبەرانیان ناچار کردوە پاشەکشە بکەن و لە میحوەرەکە بکشێنەوە


وەڵام بدەوه