ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە زاری سەرچاوە ئیسرائیلیەكانەوە بڵاویكردووەتەوە: ئیسرائیل لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆهەر دەستوەردانێكی ئەمریكا لە ئێران، ئاماژەی بەوەشكردووە: دوێنێ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و مارك روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە ئەگەری دەستوەردانی ئەمریکا كردووە لە ئێران.
هاوكات رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکا ئاشکرایکردووە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە چەند رۆژی رابردوودا پێداچونەوەی بە بژاردەكانى هێرشكردنە سەر ئێران كردووە.
وتوشیانە سەرۆکی ئەمریکا هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە بەڵام بە جدی بیر لەوە دەکاتەوە رەزامەندی بدات بە ئاڕاستەكردنی گورزێك كە رەنگە سنوردار بێت.
بەوتەی بەرپرسە ئەمریكییەكان، ئەو بژاردانەی كە پێشنیازكراون خۆی لە كردنە ئامانجی شوێنە ناسەربازییەکان لە تاران دەبینێتەوە.
هەروەها ئەو بژاردانە بریتین لە وەشاندنی گورزی راستەوخۆ لەو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کە توندوتیژی بەكاردەهێنن بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان.
لە کاتێکدا ناڕەزایەتییەکان لە ئێران بەهۆی خراپی دۆخی ئابوری پێنایە هەفتەی دووهەمەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لێدوانەکانی لەسەر ئەو بابەتە چڕتر کردەوە، چەندین جار لە پۆستەکانی سۆشیال میدیا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەربڕیوە و هۆشداریشیداوە بە دەسەڵاتدارانی ئێران لە كوشتنی خۆپیشاندەران.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
لە ئێران قەوما
ئەمرۆ
شەڕ دەسپێکردەوە
ئەمرۆ

وەڵام بدەوه