Kurdistan Press - راگەیاندراوێکی بەپەلە لە هەسەدەوە راگەیاندراوێکی بەپەلە لە هەسەدەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگەیاندراوێکی بەپەلە لە هەسەدەوە

هەسەدە: گروپە چەکدارەکان شەش جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە

هەسەدە رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی لە کاتژمێر هەشتی ئێوارەی دوێنێوە رێککەوتنی ئاگربەست چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بە چەندین هێرشی جیاواز رێککەوتنەکەیان پێشێل کردووە.

پوختەی پێشێلکارییەکان بەپێی بەیاننامەکەی هەسەدە:

 کاتژمێر 08:10ی ئێوارەی دوێنێ: گروپەکانی دیمەشق شارۆچکەی زرگان لە باکووری حەسەکەیان بە تۆپخانەی قورس بۆردومان کرد و بۆردومانەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند.

 کاتژمێر 08:20ی ئێوارەی دوێنێ: گروپەکانی دیمەشق هێرشێکیان بە چەکی قورس کردە سەر گوندی تل بارود کە دەکەوێتە سەر رێگای ئەبیەز - ئەبیەز، لە باشووری حەسەکە.

 کاتژمێر 11:30ی بەیانی ئەمڕۆ: گروپەکانی دیمەشق هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە دەوروبەری شاری سڕین، کە تێیدا هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە و پوچەڵیان کردەوە.

 کاتژمێر 11:45ی بەیانی ئەمڕۆ: کاروانێکی سەربازیی سەر بە گروپەکانی دیمەشق هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە گوندی باسل لەسەر رێگای ئەبیەز - ئەبیەز، لە باشووری حەسەکە.

 کاتژمێر 02:10ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ: گروپەکانی دیمەشق هێرشێکی دووەمیان کردە سەر هێزەکانمان لە دەوروبەری شاری سڕین لە باشووری کۆبانێ، و هێزەکانمان توانییان بەرپەرچی هێرشەکە بدەنەوە.

 کاتژمێر 02:45ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ: گروپەکانی دیمەشق بە چەکی قورس گوندی حەمدوونی باشووری کۆبانێیان بۆردومان کرد کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژنێک.

هەسەدە دووپاتی کردەوە کە ئەوان وەک لایەنێکی پابەند بە ئاگربەست دەمێننەوە و نایانەوێت شەڕ پەرەبسێنێت، بەڵام داوا لە وڵاتانی چاودێر و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن کە بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانەی دیمەشق دابنێن تاوەکو گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی پارێزراو بێت و سەقامگیریی ناوچەکە تێکنەچێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه