ئیسرائیل ڕەتی دەکاتەوە سوریا بەڕێگەپێدانی ئەوان هێرشی کردبێتە سەر کورد و دەڵێت تەواوی ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن
یەحیئیل لیتر باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریكا بێدەنگیی شکاند و دەڵێت، ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن ئیسرائیل بە هێرشکردنەسەر کورد لە سوریا لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە قایل بووە، زانیارییەکی بە تەواوەتی درۆن.
يەحیئیل لیتر باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریكا ڕایگەیاندووە، وەک کەسێک کە بەدرێژایی کۆبوونەوە سێقۆڵییەکان لە پاریس ئامادەبووە، دەتوانێت ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە ئیسرائیل هەرگیز ڕێگەی بە هیچ هێرشێکی سوپای سوریا نەداوە دژی کورد و هەر دەنگۆ و پڕوپاگەندەیەک لەوڕووەوە سەر لەبەری درۆیە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، ئیسرائیل لەکۆبوونەوەی پاریس ڕەزامەند بووە بەوەی سوریا هێرشبکاتە سەر هەسەدە و کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان...


وەڵام بدەوه