لەبارەی دۆخی مرۆیی كۆبانێ، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هۆشداری دەدات و دەڵێ، بەهۆی گەمارۆی تووندەوە شارەكە گەیشتووەتە لێواری كارەساتێكی مرۆیی، کە هەڕەشە لە ژیانی سەتان هەزار هاووڵاتیی مەدەنی دەكات.
بانگەوازەكە ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كراوە و لەپاڵ ئەوەیشدا، كۆبانێی وەك هێمای بەرخۆدان و خۆڕاگری ناوبردووە.
لە بانگەوازەكەدا هاتووە، كۆبانێ هێڵی یەكەمی بەرگری بوو لە بەها مرۆییەكان و وەرچەرخانێكی مێژوویی بوو كە رێڕەوی جەنگی دژی توندڕەوی گۆڕی، بۆیە بەئامانجگرتنی ئەمڕۆی، بەئامانجگرتنی راستەوخۆی ئیرادەی گەلانی ئازاد و ئەزموونی دیموكراتییە.
"رێڕەوی ئارام بكرێتەوە بۆ گەیاندنی هاوكاریی مرۆیی و پزیشكی و چارەسەركردنی برینداران بەبێ مەرج" لە بانگەوازەكەدا وا نووسراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەخلاقی دەخاتە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان، داوایان لێ دەكات دەستبەجێ دەستوەردان بكەن بۆ راگرتنی هێرشەكان بۆ سەر ناوچەكانی كانتۆنی جزیرێ.


وەڵام بدەوه