بەڕێز مەزڵوم عەبدی: چۆن دەتوانین هێزەکانمان تێکەڵی سوپای سوریا بکەین، لە کاتێکدا ئێوە کچە شەڕڤانێکی ئێمە «دەنیز عەفرین»تان لە دوای شەهید کردن لە باڵەخانەکە خستە خوارەوە و چەکدارەکانیشتان ڤیدیۆکەیان بڵاوکردەوە؟.
ئەحمەد شەرع: ئەو کچە قەناس بەدەست بوو، ئینجا لەناو باڵەخانەکەدا قادرمە و پەیژە نەبوو تا تەرمەکەی بێننە خوارەوە بۆیە چەکدارەکەمان ئەو کچەی فڕیدایە خوارەوە.
بەڕێز مەزڵوم عەبدی “بەسەرسوڕمانەوە”: واتە لە هەر شوێنێک نەتان توانی تەرمێک بێننە خوارەوە، لە باڵەخانەیەکەوە تەرمەکەی فڕێدەدەن و لەخوارەوەش ڤیدیۆی دەگرن؟!
ئینجا مەزڵوم عەبدی، ڕوودەکاتە وەرگێڕەکەی «تۆم باراک» نێردەی تایبەتی ئەمریکا و پێی دەڵێت: ئەم گفتوگۆیە وەکو خۆی بۆ مستەر باراک وەربگێڕە.
ئەم گفتوگۆیە، لە ڕۆژی ١٩ی کانوونی دووەم، لەکاتی دانوستان و گفتوگۆی ئەنجامدانی ئاگربەست لە شام ڕوویداوە.
کامەران عوسمان ــ ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی


وەڵام بدەوه