وەزارەتی بەرگریی سووریا، درێژکردنەوەی وادەی ئاگربەستی لەگەڵ هەسەدە بۆ ماوەی 15 ڕۆژی دیکە ڕایگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی سووریا، لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: بڕیاریان داوە وادەی ڕاگرتنی شەڕ و ئاگر بەست لە سەرجەم کەرت و میحوەرەکانی ئۆپەراسیۆنی سوپای عەرەبیی سووریادا بۆ ماوەی 15 ڕۆژی دیکە درێژ بکەنەوە.
دەشڵێ، ئەم بڕیارە لە کاتژمێر 11ـی ئەمشەوەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
ڕوونیشی کردووەتەوە، کە درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بە مەبەستی پاڵپشتیکردن و کارئاسانییە بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنەی هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامی دەدەن، کە تێیدا زیندانیانی دا.عش لە زیندانەکانی هەسەدەوە دەگوازنەوە بۆ ناو خاکی عێراق.


وەڵام بدەوه