سەرەڕای درێژكردنهوهی ئاگربەستی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، هێزێكی گهورهی شهڕڤانان لە هێڵی پێشەوە لە دەروازەی چونە ژورەوەی شاری حەسەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگیرکراوه.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، دەیان ئۆتۆمبێلی جۆری هامڤی و ئۆتۆمبێلی دیکەی سەربازی لە بازنەی پانۆراما لەسەر ڕێگای سەرەکی کە حەسەکە بە شەدادی دەبەستێتەوە بینراون، کە هێڵی پێشەوەی نێوان هەردولایە.
ئاژانسهكه لهزاری شهڕڤانێكهوه وتویهتی، "هێزەکانی هەسەدە لە هەمو شوێنێک جێگیرکراون و مۆڕاڵی هەڤاڵەکانمان بەرزە، ئێمە هەرچییەک بێت هێرش ناکەین، بەڵام لەوانەیە هێرش بکەنە سەرمان و بۆ ئهوهش ئامادهین".


وەڵام بدەوه