Kurdistan Press - ئەمریکا بۆمبەکەی تەقاندەوە ئەمریکا بۆمبەکەی تەقاندەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا بۆمبەکەی تەقاندەوە

 

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، راگەیاند: (٤٠) هەزار سەربازی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرن، لە مەودای موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێراندان، ئاماژە بەوەشدەكات، نازانێت دوای رووخانی رژێمی عەلی خامنەیی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران کێ حوکمڕانی ئێران دەکات.

روبیۆ لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسان وت: کەس نازانێت کێ لە ئێران دەستبەکار دەبێت ئەگەر رابەری ئێران لادرا، پێمشوانییە هیچ کەسێک بتوانێت وەڵامێکی سادە بداتەوە سەبارەت بەوەی چی لە ئێران روودەدات ئەگەر و رابەری باڵاو رژیم رووخان.

وتیشی: رژێمی ئێران ماوەیەکی زۆرە لە دەسەڵاتەو پێش هەوڵدان بۆ رووخاندنی پێویستی بە وردبینییەکی زۆر هەیە، هەروەها رەچاوکردنی بوونی ئێمە لە ناوچەکەدا، ئەگەر رژێم و رابەری باڵای  ئێران بکەوێت.

روبیۆ لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند: (30) بۆ (40)هەزار سەربازمان لە نۆ شوێنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە کە هەموویان لە مەودای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی ئێرانیدان، رونیشكردەوە، هێزەکانیان لە ناوچەکە لەوپەڕی ئامادەباشیدان لە ناوچەكە ئەگەر ئێران بیانكاتە ئامانج.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه