Kurdistan Press - وادەی هێرشکردنی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئاشکراکرا وادەی هێرشکردنی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی هێرشکردنی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئاشکراکرا

ئەلێکساندەر فۆچیچ، سەرۆکی سڕبیا، هۆشدارییەکی توند و کتوپڕی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا هێرشێکی سەربازی دەکاتە سەر ئێران. فۆچیچ ئەم هەنگاوەی بە "حەتمی" وەسف کرد لە میانی ئەو گرژییە بێوێنەیەی ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت.

سەرۆکی سڕبیا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (پینک تی ڤی) ئاماژەی بەوە کرد: "پێشبینیی هێرش بۆ سەر ئێران و ڕوودانی هەندێک پەرەسەندنی گەورەی تر دەکەم لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا." ناوبراو جەختی کردەوە کە قەناعەتی وایە ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە "کارێکی حەتمییە و ڕێگەی دەربازبوون نییە."

ئەم هۆشدارییەی فۆچیچ لە کاتێکدایە کە یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی پێنجشەممە زنجیرەیەک سزای نوێی بەسەر ١٥ بەرپرسی ئێرانی و ٦ قەوارەی یاساییدا سەپاند. هاوکات کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، بڕیاری توندتری ڕاگەیاند کە بریتییە لە ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی".

لە بەرامبەردا، لایەنی ئێرانی کاردانەوەی توندی نیشاندا. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بڕیارەکەی ئەوروپای بە "هەڵەیەکی ستراتیژی" ناوبرد. هەروەها عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، پێشتر هۆشداریی دابوو کە هەر شەڕێک لە دژی وڵاتەکەی بەرپا بکرێت، "ڕەهەندێکی ناوچەیی فراوان" وەردەگرێت و تەنها لە سنووری ئێراندا نامێنێتەوە.

لە لایەکی ترەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئاشکرای کرد کە کەشتیگەلێکی دەریایی گەورەی وڵاتەکەی بەرەو ئێران بەڕێوەیە. ترەمپ ئاماژەی بە هێرشەکانی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد و هۆشداریی دا کە "هێرشی داهاتوو زۆر خراپتر دەبێت"، هەرچەندە هیوای خواست تاران ڕازی بێت بە دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ.

لەسەر ئاستی ناوخۆیی ئێران، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، دوێنێ شەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هێشتا بڕوای بە دیپلۆماسی هەیە و پێی وایە شەڕ لە بەرژەوەندیی هیچ لایەکدا نییە. پزیشکیان جەختی کردەوە کە "هەڕەشە و هێز ناتوانێت ئێران ناچار بە گفتوگۆ بکات" و داوای لە لایەنی بەرامبەر کرد پەنا بۆ ڕێگەچارەی ئاشتییانە بەرن.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه