Kurdistan Press - ئێران بە تووندی هاتە دەنگ ئێران بە تووندی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران بە تووندی هاتە دەنگ

هاوكات لەگەڵ ئەوەی بڕیارە هەینی داهاتوو گەڕێكی تری گفتوگۆی ئێران و ئەمەریكا دەست پێ بكاتەوە، كە لە هاوینی رابردوو دوای هێرشە 12 رۆژییەكی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران وەستا، بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا و ئیسرائیل لە هەڕەشەی یەكتر بەردەوامن، فەرماندەیەكی سوپای پاسداران ئاماژە دەكات كە ئەگەر هێرشمان بكرێتە سەر یەكەم ئامانجی ئێمە ئیسرائیل دەبێت.

عەمید دەقیقی فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی كرد، ئەگەر لە لایەن ئەمەریكاوە هێرش بكرێتە سەر ئێران، ئیسرائیل یەكەم ئامانجی وەڵامدانەوەی ئێران دەبێت بۆ هێرشەكە، دووپاتی كردەوە كە لە حاڵەتی هەر هێرشێك شەڕ تەواوی ناوچەكە دەگرێتەوە.

ئەو فەرماندەی پاسداران روونی كردەوە، ئێران هەوڵ بۆ شەڕ نادات، بەڵام ستراتیجیەتێكی بەرپەرچدانەوە و بەرگری وای هەیە بتوانێت باجێكی گەورە بە دوژمنەكانی بدات، ئەگەر شەڕ دروست بوو جیا لە ئیسرائیل، ئێران بنكەی سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە دەكاتە ئامانج.

دووپاتی كردەوە، توانای مووشەكییەكانی ئێران لە ئاستێكی پێشكەوتوودایە و ئەوەی لە شەڕەكانی پێشوو بەكاری هێناوە، بەشێكی كەم بووە، تاران كەموكوڕییەكانی شەڕەكانی پێشووی چارەسەر كردووە و لە حاڵەتی هەڵگیرسانی شەڕێكی تر بە كردەنی ئەو توانایانەی خۆی پێشان دەدات.

سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمزیش، دەقیقی گوتی، ئاسایشی كەنداو پێوەستە بە وڵاتانی ناوچەكە بێ دەستوەردانی بیانی دێتە پاراستن، هێزەكانی دەریاوانی و مووشەكیی ئێران لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بەشدارن.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه