كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانى ئێران ده‌ڵێن دانوستاندنى ناڕاسته‌وخۆى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له عومان كۆتایى هات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دانوستاندن له چه‌ند رۆژى داهاتوویشدا به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئێسته هیچ واده‌یه‌ك دیار نییه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى شه‌شى شوبات به دوو خول دانوستاندنى ناڕاسته‌وخۆى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له مه‌سقه‌تى پایته‌ختى سوڵتاننیشنى عومان ئه‌نجام درا.
كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانى ئێران ئاشكراى ده‌كه‌ن، عه‌باس عێراقچى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كه سه‌رۆكایه‌تى شاندى ئێرانى كردووه و له به‌رانبه‌ر ستیڤ ویتكۆف سه‌رۆكى شاندى ئه‌مه‌ریكا له ئێسته‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆى له عومان.
میدیاى ئێرانى ئاشكرایان كردووه، دانوستاندن له چه‌ند رۆژى داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئێسته هیچ واده‌یه‌ك دیار نییه و ئاماژه‌یان به‌وه‌یش كردووه، دانوستاندن به شێوه‌یه‌كى "رژد" به‌ڕێوه چووه.


وەڵام بدەوه