وەزیری دەرەوەی ئێران داوایەک لە حکومەتیی سووریا دەکات. ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا:
باسی لێدانی ئێران ناكەم، چونكە سەرۆك ترەمپ وتی رێگەی دیپلۆماسی بە باشتر دەزانێت.
كوشنەرو ویتكۆف بەنیازی ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگن لەبارەی ئێران و چاوەڕوانی دەرەنجامی ئەو كۆبوونەوانە دەكەین.
بوونمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەپێناو زامنكردنی سەرچاوەو توانای پێویستە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك بۆسەر هێزەكانمان.
راپۆرتی وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە ژەهراویكردنی (ئەلێكسی ناڤالنی) كەسایەتی ئۆپۆزسۆنی روسیا نیگەرانكەرەو، هیچ هۆكارێكم نییە بۆ ئەوەی گومان لەو راپۆرتە بكەم.
پێشكەوتنی باش بەدیدەهێنین لە دانوستانەكانی تایبەت بە گرینلاند.
کۆبوونەوەكەم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریاو فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) مێژوویی بوو.
سەرۆك ترەمپ داوای راگرتنی شەڕی كردووە لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا، بۆ ئەوەی بتوانین گیراوانی دا*عش بگوازینەوەو هێزەكانی (هەسەدە)و حكومەت یەكبخەین.
زۆر گرنگ بوو گیراوانی دا*عش لە سوریاوە بگوازرێنەوە بۆ عێراق.
پێویستە رێككەوتنی نێوان دەسەڵاتدارانی سوریاو كورد جێبەجێ بكرێت و ئەمەش ئاسان نییە.
پێویستە لەگەڵ دروز و بەدەوییەكان و عەلەوییەكان و هەموو پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی تری سوریا رێككەوتن بكرێت.


وەڵام بدەوه