ترەمپ قەوماندی، فەرمانی بۆردوومان بە ئیسرائیل داوە. تۆڕی CBS Newsی ئەمریکی :
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە کاتی کۆبوونەوەیان لە هاوینەهەواری مار-ئا-لاگۆ لە فلۆریدا لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو، بە بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە ئەو پشتیوانی لە هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات بۆ سەر پڕۆگرامی مووشەکە بالیستییەکانی ئێران، لە ئەگەری شکستهێنانی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا.
ئاماژەی بەوەش کردووە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا گفتوگۆی ناوخۆیی لە ناوەندە باڵاکانی سەربازی و هەواڵگری ئەمریکادا دەستیپێکردووە، بۆ بیرکردنەوە لە چۆنیەتی پشتگیریکردنی ئەمریکا بۆ خولێکی نوێی ئەگەری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران (وەک دابینکردنی سووتەمەنی بۆ فڕۆکەکان لە ئاسماندا، یان ئاسانکاری بۆ تێپەڕبوونی فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی هەندێک وڵاتدا).
تا ئێستا هیچ ڕەتکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن کۆشکی سپی یان نووسینگەی نەتانیاهۆوە بۆ ئەم ڕاپۆرتە دیاریکراوە بڵاونەکراوەتەوە.


وەڵام بدەوه