KurdistanPress...

CLOSE

ئەمەریکا فڕۆکەی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە کرد

هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دووەم گەڕی دانوستانەكانی ئێران و ئەمەریكا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، ئامادەسازیی سەربازی و كۆكردنەوەی هێز لە ناوچەكە بەردەوامە، ئەمڕۆ ئێران مانۆرێكی سەربازی لە گەرووی هورمز ئەنجام دا، هاوكات كۆكردنەوەی هێزی سەربازیی ئەمەریكا لە كەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە، بەپێی ماڵپەڕێكی ئەمەریكی ژمارەیەك فڕۆكەی پێشكەوتووی جەنگیی ئەمەریكی رەوانەی ناوچەكە كراون.  

ئەمڕۆ سێشەم ماڵپەڕی "ئاكسیۆس"ی ئەمەریكی ئاشكرای كرد كە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو، زیاتر لە 50 فڕۆكەی پێشكەوتووی جەنگی لە جۆرەكانی "ئێف35" و "ئێف22" و "ئیف 16"، رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كراوە، ئەو هەنگاوەش هاوكاتە لەگەڵ جموجۆڵی فرەوانی سەربازی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەنداو و لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ئەمەریكا لەسەر ئێران دێت.

ماڵپەڕەكە لە راپۆرتێكی ئاماژەی كرد كە كەشوهەوای دانوستانە ئەتۆمییەكانی ئەمڕۆی ئێران و ئەمەریكا لە جنێڤ ئەرێنی بووە و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیازێكی گەشبین و هاندەری خستووەتە روو، بەرپرسێكی ئەمەریكیش دەڵێت، گفتوگۆكان بەو شێوە بەڕێوە چوون كە پێشبینی دەكرا، وەك ئاماژەیەك بۆ پێشوەچوونێكی كەم بە بەراورد بە گەڕەكانی پێشوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه