Kurdistan Press - فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە

پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی ئاسمانیی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، شەوی پێنجشەممە 18ـی شوباتی 2026، فڕۆکەیەکی جەنگی لە کاتی ئەنجامدانی مەشقی شەوانەدا لە پارێزگای هەمەدان تووشی ڕووداو بووە و کەوتووەتە خوارەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم فڕۆکەیە لە بنکەی ئاسمانیی " نۆژە"ی هەمەدانەوە فڕیوە و لە کاتی نیشتنەوەدا بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە تووشی ڕووداو بووە. لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا، یەکێک لە فڕۆکەوانەکان بە ناوی "ڕووزبێ نازریان" بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
فڕۆکەوانەکەی دیکە کە پلەکەی عەقید بووە، توانیویەتی لە ڕێگەی سیستەمی بازدان (Eject) خۆی ڕزگار بکات، بەڵام بەهۆی زەبری کەوتنەخوارەوەکە تووشی شکانی پشت و قاچ بووە و گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی پزیشکی.
ڕووداوەکە لە نزیک گوندی "چایلو" لە سنووری قەزای کەبوودەراهەنگ لە پارێزگای هەمەدان ڕووی داوە.
هەرچەندە لە سەرەتادا سوپا ئاماژەی پێ نەدابوو، بەڵام دواتر دەرکەوت فڕۆکەکە لە جۆری (F-4 Phantom) بووە کە فڕۆکەیەکی کۆنی دروستکراوی ئەمریکایە و ئێران ساڵانێکی زۆرە بەکاریان دەهێنێت.
سوپای ئێران ڕایگەیاندووە تیمێکی پسپۆڕ بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری سەرەکیی تێکچوونی تەکنیکیی فڕۆکەکە خەریکی لێکۆڵینەوەن. بەهۆی سزاکانی سەر ئێران و کەمیی پارچەی یەدەگ، فڕۆکە جەنگییە کۆنەکانی ئەم وڵاتە زۆر جار تووشی ڕووداوی لەم شێوەیە دەبن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه