لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و ئێران لەبارەی دوایین پەرەسەندنەكانی ئەتۆمی و پەیوەندی و دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا گفتوگۆیان كرد، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی لەوە كردووەتەوە، كە پشتیوانیی لە ڕێگەچارەی دیپلۆماسی دەكەن.
ئەمڕۆ هەینی 20ـی 2ـی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڵاوی كردەوە، كە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن قسەیان كردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕاشیگەیاند، كە وەزیرانی دەرەوە، لەبارەی دوایین پەرەسەندنەكانی بەرنامەی ئەتۆمی و دانوستانەكانی ئێران لەگەڵ ئەمەریكا گفتوگۆیان كردووە.
ئاماژەی بەوەش داوە، كە ڕووسیا پشتیوانیی لە ڕێگەچارەی دیپلۆماسی و سیاسی بۆ کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات، بە شێوەیەک کە ڕێز لە مافەکانی ئێران بگیرێن، بەگوێرەی بنەماکانی پەیماننامەی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی.


وەڵام بدەوه