Kurdistan Press - ئێران زەنگی جەنگی لێدا ئێران زەنگی جەنگی لێدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران زەنگی جەنگی لێدا

ئەمیر حەیات بەرپرسی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە، هەڕەشەی نوێ لە ئەمەریكا دەكات و دەڵێ‌، "كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمەریكا نقوم دەكەین و دەبینن هێرش دەكەینە سەر كۆشكی سەرۆكایەتی ترەمپ".

ئەمڕۆ هەینی 20ی شوبات ئەمیر حەیات لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی كە لە سكای نیوزی عەرەبی بڵاوكراوەتەوە هەڕەشە لە ئەمەریكا دەكات و دەڵێ‌، "هەر شەڕێك رووبدات، دەبێتە هۆی نقومبوونی كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمەریكا و بە ئامانجگرتنی بنكەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە".

ئەو بەرپرسەی ئێران دووپاتی دەكاتەوە، هەوڵی بەدیلگرتنی سەرباز و فەرماندە سەربازییەكانی ئەمەریكا دەدەن ئەگەر شەڕ رووبدات و دەشڵێ‌، " لە ساتێكدا دەبینین كۆشكی سەرۆكی ئەمەریكا رووبەڕووی هێرش دەبێتەوە".

 میدیای ئەمەریكا پێشبینی دەكەن لە رۆژانی داهاتوودا ئەمەریكا گورزێكی سەربازی لە ئێران بوەشێنێ‌، هەر ئەمڕۆیش ماڵپەڕێكی ئەمەریكی ئاشكرای كرد بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا بە دۆناڵد ترەمپیان راگەیاندووە، هێزە سەربازییەكان بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئامادەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه