Kurdistan Press - کورد مەترسی دەسپێکردنەوەی شەڕی ئاشکراکرد کورد مەترسی دەسپێکردنەوەی شەڕی ئاشکراکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کورد مەترسی دەسپێکردنەوەی شەڕی ئاشکراکرد

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پێوەندییەكانی ئیدارەی خۆسەر رای گەیاند، هێشتا بەشێكی زۆر لە بڕگەكانی رێككەوتنەكەی 29ی كانوونی دووەم جێبەجێ نەكراون، توركیا رۆڵێكی خراپ دەگێڕێت و هێشتا مەترسیی سەرهەڵدانی شەڕی نوێ لە سووریا هەیە.

ئیلهام ئەحمەد لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای رۆژاڤا رای گەیاند، بەرلەوەی بەرەو میونشن بەڕێ بكەون، لەگەڵ نوێنەرانی ئەمەریكا گفتوگۆمان كرد و پێیان راگەیاندین، پێویستە لەوێ كۆبوونەوەكان لەگەڵ نوێنەرانی حكوومەتی دیمەشق بە هاوبەشی ئەنجام بدەن، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا كۆ بووینەوە و رێككەوتین لەسەر هاوئاهەنگیكردن و رێكخستنی كۆبوونەوەكان بەشێوەیەكی هاوبەش.

ئیلهام ئەحمەد گوتیشی، هێشتا بەشێكی زۆر لە بڕگەكانی رێككەوتنەكەی 29ی كانوونی دووەم جێبەجێ نەكراون. گوتاری رقوكینە كە لەلایەن هەندێك لە چین و توێژەكانی كۆمەڵگەوە بەكاردەهێنرێت، ئەمەش كۆسپە لەبەردەم جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە

هەروەها باسی لەوەش كرد‌، كاركردن بەردەوامە لەڕووی كاروباری سەربازییەوە بۆ رێكخستنەوەی لیواكان.

هێمای بۆ ئەوەش كرد، بەشداریی ژنان لە سەرجەم بوارەكاندا لای حكوومەتی كاتیی سووریا هێشتا سنووردارە، پێویستە بەشداری ژنان لە سەرجەم بوارەكاندا نموونەیەك بێت چاوی لێ بكرێت.

دووپاتیشی كردەوە، رێكار و دەستكەوتی هاوبەشمان هەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان. ئەو لایەنانەی كورد بە هەڕەشە دەبینن، دژی چارەسەرن. "حكوومەت نایەوێ كورد ئامادەییەكی كارای لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا هەبێت."

ئەوەشی خستەڕوو، دەوڵەتی توركیا لە رووی جیاجیاكانەوە رۆڵێكی خراپ دەگێڕێت، بەشێك لە توركەكان چارەسەریان بۆ سووریا ناوێت و بەردەوام هەوڵی پەكخستنی گفتوگۆكان دەدەن، توركیا هەمیشە ناوچەكەی بەرەو شەڕ پاڵ ناوە.

ئیلهام ئەحمەد گوتیشی، پێویستە چوارچێوەیەكی روون بۆ بابەتی پەروەردە دابنرێت و رێككەوتنەكەی 29ی كانونی دووەم، بەردی بناغەی كۆبوونەوەكانی میونشن بوو لەگەڵ بانگەواز بۆ پشتیوانكردنی پڕۆژەیاسای پاراستنی كورد.

هەروەها هۆشداریشی دا كە مەترسیی سەرهەڵدانی شەڕی نوێ لە سووریا هەیە، گیانی یەكبوون و یەكگرتن دوو پرسی بنەڕەتین لەم قۆناغەدا، بەڵام گەلێك لاوازن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه