Kurdistan Press - ئیسرائیل هەڕەشەی تووند لە ئێران دەکات ئیسرائیل هەڕەشەی تووند لە ئێران دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل هەڕەشەی تووند لە ئێران دەکات

ئیسرائیل هەڕەشەی تووند لە ئێران دەکات. بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە هەڕەشەی لە ئێران کرد کە ئەگەر هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، بە هێزێکی وێنانەکراو وەڵامی دەدەنەوە، هاوکات داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەشی کرد کە "ڕیزەکانیان یەک بخەن".

نەتانیاهۆ گوتی: "ئێمە بە ڕۆژانێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕین و بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەین. من پەیامێکم بۆ ڕژێمی ئێران ڕوون کردووەتەوە و گەیاندوومە کە ئەگەر تووشی ئەو هەڵەیە بن کە ڕەنگە سەختترین هەڵە بێت لە مێژوویاندا و هێرش بکەنە سەر دەوڵەتی ئیسرائیل، ئەوا بە هێزێک وەڵامیان دەدەینەوە کە تەنانەت ناتوانن وێناشی بکەن."

نەتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "ئێستا کاتی مشتومڕ نییە، دەبێت ڕیزەکانی گەل یەک بخرێن و شانبەشانی یەکتر بوەستین. من متمانەم بە هێزەکەمان و بە جەنگاوەرەکانمان (ژن و پیاو) هەیە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه